رۆڵەکانى ئاگر: باڵەخانەیەکى ١٥ نهۆمیی فاشیستەکانمان لە ئیستەنبول سوتاند

دەستەیەک بە ناوی رۆڵەکانى ئاگر رایانگەیاند، لە ناوچەى ماڵتەپەی ئیستەنبول باڵەخانەیەکى ١٥ نهۆمییان سوتاندووە.

دەستەیەک بە ناوی رۆڵەکانى ئاگر لەسەر ماڵپەڕی (http://atesincocuklari.com) راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ دا لە گەڕەکی زومڕوت ئەڤلەری لە ناوچەى ماڵتەپەی ئیستەنبول باڵەخانەیەکى ١٥ نهۆمییان سووتاندوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "هێزی فاشیست، کە نقومی دوکەڵی ئاگر بووە نەخۆش کەوتووە و بەهۆی ئەو ئاگرەشەوە زیانێکى گەورەیى ماددیی بەرکەوت".

ژ.ت